English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو دانووستان بكه‌ین
2019-05-27 [02:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عەباس عراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە لە رێی دۆزینەوەی ئالیەتی گونجاو دانووستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەستپێبکات.

عراقچی لە میانی دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت، گوتیشی: سیاسەتی ئەمەریکا دژی ئێران ناوچەکەی رووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.

داواشیکرد، وڵاتانی ناوچەکە ھۆشیار بن لە ئاست ئەو ھەڕەشانەی رووبەڕوویان دەبنەوە.

سەرچاوە میدیاییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عراقچی، نامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئێرانی گەیاندووەتە ھاوتا کوەیتییەکەی.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، دوێنێ گەشتێکی بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەستپێکرد و سەردانی میرنشینی عومان و کوەیتی کرد و بڕیار وایە سەردانی قەتەریش بکات.





ئەم هەواڵە 5821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad