English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به‌داعش به‌ڕێوه‌چوو
2019-05-27 [02:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت ، ئەمرۆ دووشەممە ٢٧ ی ٥ ی ٢٠١٩ ،   بە ‌سەرپەرشتی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت و بەرپرسانی دیکەی پێشمەرگە و نوێنەری وڵاتانی ھاوپەیمان، کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگەو ھاوپەیمانان بەڕێوەچوو.


رایدەگەیەنن ، سەرەتا راپۆرتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان وھەواڵگری لەبارەی بارودۆخی ناوچە جیاجیاکانی عێراق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و جموجوڵی تیرۆرستانی داعش خرایە ‌ڕوو و، تیشکخرایە سەر ئامار و رووداوەکانی ماوەی رابردوو لەو ناوچانەدا کە ‌ماوەیەکە جموجوڵی تیرۆرستان زیادیکردووە و بونەتە ھۆکاری مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و ژیان و ئابووری خەڵکی سڤیل، کە بەم ھۆکارە زەرەر و زیانی زۆری ئابووریان گەیاندووەو دڵەڕاوکێیان لە ھەندێک ناوچە دروستکردوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە دواتر باس لە پرۆسەی مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە کرا کە لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمان ئەنجامدەدرێ، بۆئەمەش نوێنەری ktcc تەئکیدی کردەوە جگە لە ‌رۆژانی پشوەکانی جەژنی رەمەزان پرۆسەی مەشق و راھێنانەکان بەردەوام دەبن و ئەوان بە ھیچ شێوەیەک کارەکانیان ناوەسیتێنن.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ‌تیشکخرایە سەر بارودۆخی سوریا و دوای ساتەکانی کۆتایی ھاتن بە ھەژمونی سەربازیی داعش لەو وڵاتە. 
لە ‌کۆتاییشدا چەندین سەرنج و پێشنیاز لەبارەی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە بە ‌گشتی لەلایەن ئامادەبوانەوە خرایەڕوو.





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad