English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەڕەنسا له‌به‌رامبه‌ر دەسەڵاتی دادوەری عێراق هاته‌ ده‌نگ
2019-05-27 [02:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیاندراوێکدا نیگەرانیی وڵاتەکەی لە بڕیاری لەسێدارەدانی سێ ھاووڵاتیی فەرەنسی لەلایەن عێراقەوە راگەیاند، کە بە تاوانی داعشبوونیانەوە سزا دراون.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئەو ھاوڵاتییە فەڕەنسیانە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری عیراقدا دادگایی بکرێن، جگە لەوە ھەرسێکیان لەماوەی دەستگیرکردنیاندا لەلایەن کونسوڵگەری فەڕەنسا لە عیراق مافی پارێزگاریکردنیان ھەیە وەک ئەوەی مۆڵەتی ٣٠ رۆژیان پێبدرێت تا تانە لەبڕیاری لەسێدارەدانەکەیان بگرن.

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەنگاوی جددی دەگرێتەبەر لەگەڵ حکومەتی عیراق، تاوەکو چیدیکە بەغدا ئەو ھاووڵاتییە فەڕەنسیانە لەسێدارە نەدات، کە تاوانبارن بەوەی لەگەڵ داعش شەڕیان کردووە.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە، پاریس دژی ھەموو جۆرە لەسێدارەدانێکە، جا لە ھەر شوێنێک بێت.

نیگەرانیی حکومەتی فەڕەنسا لەدوای ئەوە دێت رۆژی یەکشەممە، حکوومەتی عێراقی ئاشکرای کرد، سێ ھاووڵاتیی فەڕەنسی لەسێدارە دەدات، کە ‌لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە عێراق لەگەڵ داعش بوون.





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad