English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی..كه‌سێك بڕێكی زۆر كێوی خۆی له‌رێگه‌ی قایمقامه‌وه‌ له‌ناو ده‌بات
2019-05-27 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌، بڕی شه‌ش تۆن كێوی له‌ناو ده‌برێت و قائیمقامی سلێمانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، خاوه‌نی یه‌كێك له‌ قاتعه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگاداری لیژنه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ بوونی بڕێكی زۆر میوه‌ی كێوی ئێرانی كه‌ به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه‌‌ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كۆگاكانیدا خراپ بووه‌ و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی سلێمانی به‌ناوی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن قاتعه‌ی كرد و دوایكرد هه‌ر ماركێت و كۆگایه‌ك شمه‌ك و خواردنی خراپبوو یان به‌سه‌رچوی هه‌بوو ده‌توانێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تدا له‌ناوی به‌رن.

لیژنه‌ی عه‌لوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلێمانی و چاودێری ئه‌و میوه‌ و خواردنانه‌ ئه‌كات كه‌ ده‌هێنرێنه‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی و ده‌برێن بۆ بازاڕه‌كان.

 

 





ئەم هەواڵە 3724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad