English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ كه‌ركوك گه‌نجێكی كورد درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌
2019-05-27 [02:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


درەنگانی شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵان درایە بەر  دەستڕێژی گولـلە و بەھۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی پەنجاعەلی لە لایەن چەکدارێکی دەمامکدارەوە بە سواری ماتۆڕسکیلێک دەستڕێژی گولـلە کرایە سەر گەنجێک و بە ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

گەنجەکە ناوی "جومعە یوسف"ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ی شاری کەرکوکە.

دوابەدوای ڕووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادی کەرکوک گواستەوە و بە پێی زانیارییەکانیش تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و نەناسراوەتەوە.

ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و تەرمەکەش ڕادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.

 

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 2908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad