English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا نەیمار لە پاریس دەمێنێتەوە ؟
2019-05-27 [02:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 

نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بە دوای سەرکەوتندا دەگەڕێت لەگەڵ یانەکەی و پلانی نوێ دادەنێت.

رۆژنامەی تیلیفووتی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نەیمار دەیەوێت ئاستەنگەکان لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا ببڕێت و سەرەڕای ئەوەی دوو وەرزی لەسەر یەکە لە قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگدا دەکرێتە دەرەوە، بەڵام نەیمار دەیەوێت یانەکەی بەرەو سەرکەوتن ببات و وەرزی داھاتوو لە یانەکەیدا بمێنێتەوە.

تیلیفووت دەڵێت، نەیمار لە پاریس دەمێنێتەوە، چونکە پلانی نوێی داناوە و گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆتاییدێت و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

چەند رۆژێکیشە بە رژدی دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بە ھەر جۆرێک و بە ھەر نرخێک بێت نەیمار بباتە یانەکەی.
 





ئەم هەواڵە 2425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad