ZNA-ههولێر
ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند کە بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ بەھەرێمکردنی پارێزگاکەیان و بەدەستھێنانی سەرجەم شایستەکان بۆ ئەو پارێزگایە.
ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە جەخت دەکاتەوە کە پرسی بەھەرێمبوونی پارێزگاکە لەلایەن ئەنجومەنەوە یەکلا بووەتەوە و ئەو بڕیارە لەپێناوی ئەوەدایە کە پارێزگای بەسرە بەرکەوتەی تەواوەتی خۆی مسۆگەر بکات.
عەلی یوسف فەیاز بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە ماڵپەری سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە کە (٢٢) ئەندامی ئەنجوومەن داوایەکیان ئیمزا کردووە بۆ گۆڕینی پارێزگای بەسرە بۆ ھەرێم، ئەو ژمارەیەش زۆر زیاترە لە رێژەی زۆرینەی رەھای ئەندامانی ئەنجوومەن لەکاتێکدا کە ئەو پرسە پێویستی بە ئیمزای (١٢) ئەندام ھەیە.
گوتیشی: ئەو بڕیارە لەپێناوی ئەوەدا بوو کە پارێزگای بەسرە شایستە و بەرکەوتەی تەواوی خۆی مسۆگەر بکات و داواکارییەکەش خراوەتە بەردەم ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەواوکردنی رێکارە پێویستەکانی دیک
ئەم هەواڵە 10033جار خوێندراوەتەوە |