English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ناگۆڕین
2019-05-27 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی هەوڵ نادات ڕژێمی ئێران بگۆڕێت و تەنیا دەیەوێت ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی.

ئەمڕۆ دووشەممە له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، زۆر ئێرانی دەناسم، کەسانێکی مەزنن، بۆیە ئێران شانسێکی هەیە ببێتە وڵاتێکی مەزن و بە هەمان ڕێبەرایەتی، ئێمە هەوڵ نادەین ڕژێمەکە بگۆڕین، دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین چەکی ناوکی نەبێت.

وتیشی، ئەو بە هیچ شێوەیەک نایەوێت زیان بە ئێران بگەیەنێت، پێم وایه‌ لەگەڵ تاراندا ڕێکەوتنێک مۆردەكه‌ین.

پاشان ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی پـێشووی ئەمەریکا گرت و گوتی ئه‌و ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا مۆرکرا کارەسات بوو، بەڵام لەوەتای بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لە ڕێکەوتنەکە کشاوەتەوە، ئێرانیـیەکان ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی ئابوری بوونەتەوە و ناتوانن وەک جاران خراپەکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 2206جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad