English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا باس لە دەبڵ ئێکس پۆژەر کرا
2019-05-27 [07:06 AM]

هەولێر - ZNA 


لە فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی هونەری فۆتۆگرافی بۆ دوو فۆتۆگرافەر سازکرا.

 

گفتوگۆکە بەناونیشانی "دەبڵ ئێکس پۆژەر لە نێوان دوێنێ و سەردەمی تەکنه‌لۆژیادا" بۆ فۆتۆگرافەری بە ئەزموون، فارس سەعدی و فۆتۆگرافەری گەنج، بڵند تاهیر بوو.

 

چالاکییە هونەرییەکە شەوی دوێنی یەکشەممە، لە ئۆفیسی فرێمینگ لە هەولێر بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی هونەری فۆتۆگرافی و هونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەبوون.

 

سەرتا فارس سەعدی لەبارەی دەبڵ ئێکس پۆژەر دوا و زیاتر تیشکی خستە سەر لایەنە مێژووییەکەی، دواتر بڵند تاهیر باسی ئەو هونەری وێنەکێشان و دیزاینکردن بەو تەکنیکە لە سەردەمی ئێستا و تەلەکنەلۆژیادا کرد.

 

فرێمینگ لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن فۆتۆگرافەری ئاژانسی زاگرۆس و ئاژانی فرانس پرێس، سەفین حەمید دامەزراوە و گرنگی بە بواری هونەری فۆتۆگرافەری بە گشتی و وێنەی رۆژنامەوانی بە شێوەیەکی تایبەتی دەدات.

 

 

ئەم فێرگەیە لە هەمانکاتتدا بووەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی فۆتگرافەران و بە هەرمەندان لە بوارە جیاوازەکاندا.
 

فرێمینگ لە ١٥-٢٢ ئایاری ٢٠١٨ به‌ هه‌ماهه‌نگی ئاژانسی (Panos Pictures)ـی به‌ریتانی و ئاژانسی (Meddle East Image)ـی ئه‌مریكی، وۆرکشۆپێکی پێشكه‌وتووی (Master Class) ـی بەناونیشانی(Visual Story Telling)  بۆ ژمارەیەک فۆتۆگرافەر سازکرد.

 

وانەی تیۆری و پراکتیکی وۆرکشۆپە له‌لایه‌ن فۆتۆجۆرنالیستی نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی – ئەمریکی، حوسێن فاتیمییەوە پێشکەشکران کە براوه‌ی خه‌ڵاتی وۆرلد پرێس فۆتۆی ساڵی 2017یە.

 

فرێمینگ لە ٢٢ تەمموزی ٢٠١٨ میونداری فۆتۆگرافەری فەڕەنسی، پاتریک چۆڤێل کرد و گفتوگۆیەکی کراوەی لەبارەی فۆتۆستۆری بۆ سازکرد.

 

پاتریک چۆڤێل، فۆتۆگرافەرێکی فەرەنسییە و رووماڵی زیاتر لە ٢٠ جەنگی کردووە، لەوانە جەنگی ڤێتنام.

 

لە یەکەم ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لە ٢٤ ئەیلوولی ٢٠١٨، ئەو فیرگەیە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ ١١ فۆتۆگرافەر کردەوە و وێنەکان تایبەتبوون بە ریفراندۆم و رووداوەکانی دوای ریفراندۆم.

 

لە ١١ ئایاری ٢٠١٩، فرێمینگ میوانداریی د. مەغدید سەپانی كرد و لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، بابەتێکی ئەکادیمیی بە ناونیشانی "خاڵەكانی لاوازی رۆژنامە و گۆڤاری كوردی و تیگەیشتن لە وینە و نووسینی كەپشن" پێشکەشکرا.

 

ئەو فێرگەیە لە ٢٣ ئایاری ٢٠١٩، فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری بەناونیشانی "شەڕ لە عێراق: لە چاوی فۆتۆگرافەرانەوە" لە دەرھێنانی فۆتۆگرافەر، جەیمس ناتوەی لە ئۆفیسی فرێمینگ پیشاندا.

 

جگە لەم چالاکیانە فێرگەی فرێمینگ، چەندین چالاکی دیکەی ئەنجامداوە و لە چالاکییەکاندا کە لە خانوویەکی کۆنی شاری هەولێر لە نزیک قەڵی هەولێر و پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچن، بڕگەی میوزیک و وێنەگرتن بۆ ئامادەبووانیش لەخۆدگرێت.





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad