English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەیەكی زۆر بۆ تەواوكردنی 2 هەزار پڕۆژە تەرخان دەكرێت
2019-05-28 [09:05 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیاروایە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان كە بۆ پڕۆژەكانە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ ئەو مەبەستەش 2 هەزار پڕۆژە چاوەڕوانی پارەكەیە.

زاگرۆس فەتاح، بەرێوەبەری گشتی پرۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: چاوەڕوانی ناردنی بەشە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و هەرێمەكانین، بەپێی بودجەی عێراق بێت ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە یەك تریلیۆن و 500 ملیار دینارە و دەبێت مانگانە بەش بەش بنێردرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نەنێردراوە هەروەها بۆ ناوچەكانی عێراقیش پارەی پەرەپێدانی پڕۆژەی پارێزگاكان خەرج نەكراوە چونكە بودجەی عێراق كورتهێنانی هەیە.

ئەو جەختی كردەوە: وردەكاری لیستی پڕۆژەكانیان داوەتە بەغدا، ئەو پڕۆژانەی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ماون جێبەجێ بكرێن و گرێبەستیان بۆ كراوە، نزیكەی 2هەزار پڕۆژەن، بەو بودجەیە جێبەجێ دەكرێت".

بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، بەرنامە هەیە ئەمساڵ ببێتە ساڵی تەواوبوونی پڕۆژە تەواونەكراوەكان "بەرنامەی كابینەی داهاتووش ئەوە دەبێت كە ئەو پڕۆژانەی ماون تەواو بكرێن یان بەرەو تەواوبوون بچن".

 





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad