English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌.. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی تر لە چەک و تەقەمەنی له‌ناوبرد
2019-05-28 [09:03 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ چەک و ته‌قه‌مه‌نیه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی له‌ناوبرد، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوو بوو.

چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌‌كان بریتی بوون له، سەدان چەکی جۆری کلاشینکۆف و ژمارەیەک هاوەنی 81 ملم و60 ملم و‌ هه‌زاران گولـله‌  هاوەنی 81 ملم، كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وه‌ك هاوكاری درابوون به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، به‌ڵام ئێستا دوای پشكنینیان، ده‌ركه‌وت كۆن بوونه‌و به‌ كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ له‌‌ناوببردرێن. به‌شێكی تری ته‌قه‌مه‌نیه‌كان بریتی بوون له‌ 200000 هەزار گولـله‌ ی تاپڕ، كه‌ له‌ناوخۆی كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.

عه‌قید ئەحمەد کۆچەر سەرۆکی لیژنەی لە ناوبردنی ئه‌و چەک و تەقەمەنیه‌ له‌كاركه‌وتانه‌ بە سەنتەری میدیای راگەیاند،  لەگەڵ تیمێك له‌ فەرماندەی هەندەسەی سەربازیی هێزەکانی زێرەڤانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی هەندەسەی زێرەڤانی هەستاین بە لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆری لە کارکەوتوو ، كه‌ لە مەشجەبەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵگیرابوون و بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان لە سەر بوو

 ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی کە فەرمانمان پێکرا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەزامەندی فەرماندەی زێرەڤانی و دوای سەیرکردنەوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانە له‌لایه‌ن هاوپەیمانان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکاریانە بە کەڵکی بەکارهێنان نه‌ماون و لەسەر رەزامەندی ئەوان‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت لە وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هەندەسەی فەرماندەیی زێرەڤانیەوە له‌ناوبران.

 

11

 

11111

 

 





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad