English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات
2019-05-28 [09:51 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-٥-٢٠١٩، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هندریک ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لەدیدارەکە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و  هەنگاوەکانی کاراکردنەوە و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوو کرا.

مەسرور بارزانی کار و چالاکییەکانی باڵیۆزی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست. هەروەها ئاماژه‌ی به‌ پێشڤەچوونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ بوارە جۆراوجۆرەکان و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد به ‌مه‌به‌ستی گەیشتن بە چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه‌کان لەچوارچێوەی دەستوور.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، ئاشتی و سەقامگیريی هەرێمی کوردستانی بە هۆکارێکی ئەرێنی فرەوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ناوزەد کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە بوارە جیاکاندا پشتیوانی و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 3574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad