English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
2019-05-28 [02:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان وھەڵبژاردنی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد وھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەی بۆ سەرکردایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان بۆ قۆناغێکی تازەی سیاسی.
د.بەشیر لە نامەی پیرۆزباییەکەی دا دەڵێت : متمانەیەکی تەواومان ھەیە بەوەی سەرۆکایەتی تازە ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت بۆ بونیادنانی پەیوەندیی پتەو وباشتر لەنێوان ھەموو حزب ولایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ونزیکترکردنەوەی بیر وڕا وبۆچوونەکان لەسۆنگەی باوەڕی بوون بە یەکڕیزی ماڵی کورد ویەکخستنی وپێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.

ھەروەھا گوتی   نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێکی چەندین ساڵەی بەردەوامی لەسەرۆکایەتیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە وبێگومان رۆڵ وکاریگەری سیاسی بەڕێزیان لەسەر ئاستی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لە بەڕێزیان کار بۆ زەمینەسازی پێویست بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە وپرسە ھەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا وھەولێردا ماون ھەروەھا بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان وھێزە سیاسیەکانی دیکەی عیراق ، ھیوادارین ئاشتی وئاوەدانی لە کوردستان وھەموو عیراق بەرقەرار بێت.





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad