English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم
2019-05-28 [02:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٥/٢٨، بەسەرۆکایەتیی د.ڤالا فەرید ئیبراھیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاسایی خولی بەھارە لە ساڵی یەکەمی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو.


بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تایبەتبوو بە خستنەڕوو و ھەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم، بەپێی حوکمی خاڵی (٥ و ٦)ی بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩، (یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان-عێراق و ھەمواری شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسندکردنی دەستوور).


سەرەتای دانیشتنەکە د.ڤالا فەرید ئیبراھیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "بەپێی رێککارە یاساییەکان و لەچوارچێوەی حوکمەکانی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ و یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان-عێراق و ھەمواری شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆک تاپەسندکردنی دەستوور، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەرێگەی وێبسایتی فەرمیی پەرلەمانی کوردستانەوە رێککارەکانی خۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان راگەیاند".


ھەروەھا رایگەیاند: "دوای وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان کە ٩ کاندید (سیڤی)یان پێشکەش کردبوو، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ناوی ( ٥ ) کاندیدی پەسندکردو دواتریش لەو چوار کاندیدەی کە رەتکرابوونەوە دووانیان لەرێگەی دادگای تەمیزەوە تانەیان لە بڕیارەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان گرتبوو، دوای پێداچوونەوەی تانەکان، دادگای تەمیزی ھەرێم بڕیارەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە راست و دروست و یاسایی وەسفکرد".


دواتر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی خوێندەوە کە بریتی بوون لە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حەمە ساڵح عومەر، رێبوار عەزیز مستەفا و ھیوا عەبدوڵا خدر.


دواتر سەرۆکی پەرلەمان پرۆسەی دەنگدانەکەی دەستپێکردو سەرەتا ناوی نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانیی خستە دەنگدانەوەو لەکۆی ٨١ ئەندامی پەرلەمانی ئامادەبوو ٦٨ دەنگی بەدەستھێنا و ھەرچوار کاندیدەکەی دیکەش (ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حەمە ساڵح عومەر، رێبوار عەزیز مستەفا و ھیوا عەبدوڵا خدر) بەجیا خرانە دەنگدانەوەو نەیانتوانی دەنگی ھیچ ئەندامێک بەدەستبێنن.


بەم بۆنەیەشەوە، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: "پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ھەرێم و ھەروەھا پیرۆزبایی لەبەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین و ھیوادراین ببێتە پارێزگاری سەروەریی یاساو مافی خەڵک و ھەماھەنگی بکات لەنێوان دەسەڵاتەکانی فیدراڵی و ھەرێم، بەمشێوەیە کۆتایی بەدانیشتنەکە ھێنا.





ئەم هەواڵە 3481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad