English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
2019-05-29 [07:53 AM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

"به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین. له‌ ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغی سه‌خت و دژواری جیاجیادا تێپه‌ڕ بووه‌و له‌و قۆناغانه‌دا به‌ڕێزتان وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌، رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌تان له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌و سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامدا هه‌بووه‌.

ئێستاش به‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین وه‌ك چۆن له‌ رابردوو به‌ڕێزتان نمونه‌ی سه‌ركه‌وتووی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی له‌ بڕیاردان بوونه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌ سه‌خته‌كان، له‌ ساڵانی داهاتووش هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزتان هه‌نگاوی جیدی بنرێت بۆ چاكسازی و چه‌سپاندنی یاساو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌ پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان".

دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری

29\5\2019





ئەم هەواڵە 3397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad