English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی وازارەتی دەرەوەی ئێران : بە پشوودرێژی وەڵامی ئەمریكا دەدەینەوە
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2019-05-29 [12:00 PM]

ZNA - هەولێر


عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاردانەوە بە ھەرەشەكانی جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بە پشوودرێژی لەبەرانبەر سیاسەتە دوژمنكارانەكانی ئەمریكا دەوەستێتەوە، رەتیشیكردەوە ئێران دەستی لە تەقەینەوەكەی بەندەری فوجەیرەی ئیماراتدا ھەبووبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەری ئێران سیاسەتەكانی ئەمریكای بەرانبەر بە وڵاتەكەی بە دوژمنكارانە ناوبرد و راشیگەیاند بە پشوودرێژی پیلانەكانی ئەمریكا پوچەڵ دەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران ھێرشی كردووەتە سەر كەشتییە نەوتھەڵگرەكانی كەنداو و ھەرەشەی وەڵامدانەوەی توندیشی لە ئێران كرد.

 





ئەم هەواڵە 6052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad