English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ھاتە نێو رکابەری ئامانجێکی بەرشەلۆنە 
2019-05-29 [01:12 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی ئامادە دەکات تا گرێبەستێک پێشکەش بە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی بکات لە پێناو بە دەستھێنانی تواناکانی یاریزان ماتیاس دی لێخت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی رامۆس لە یانەی شاھانە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ یاریزان دی لێخت مۆربکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پێیانوایە دی لێخت دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ رامۆس ، چونکە ئاستی بەرزە و تەمەنیشی بچووکە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەلایەکی دیکە یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستاش لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یاریزان دی لێخت بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad