English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: راده‌ستكردنی S-400 به‌ توركیا به‌پێی پلان بۆ دانراوی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2019-05-29 [02:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاشكرایكرد پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا، به‌پێی رۆژژمێری پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتیشی، هیچ جۆره‌ دواكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه‌ جێگه‌ی باس نییه‌.

دمیتری پێسکۆڤ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌ شاری نورسوڵتان پایته‌ختی كازاخستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له‌سه‌ر داواكاریی توركیا راده‌ستكردنی سیستمی S-400 پێشخراوە.

دمیتری پێسکۆڤ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ کە پڕۆسه‌كه‌ به‌پێی رۆژژمێری پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی: "هه‌موو شتێك به‌پێی پلانه‌كان به‌ڕێوده‌چێت و هیچ دواكه‌وتنێك له‌ ئارادا نییه‌".

 

 aa





ئەم هەواڵە 5890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad