English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا داوای داعشە بە دیلگراوە بەڕەگەز رووسیاییەکان دەکاتەوە
2019-05-29 [05:18 AM]

​ZNA – هەولێر


حکومەتی رووسیا داوا لە عێراق دەکات، چەکدارە بەرەگەز رووسەکانی ناو داعش کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون رادەستبکاتەوە.

 رۆژنامەی عوکازی سعوودی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراقی رایگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و پاریس لەبارەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش،کە بەڕەگەز فەرەنسین بەردەوامە، هەروەها پاریس داوایکردووە، عێراق سزای لەسێدارەدان بەسەر چەکدارە فەرەنسییەکان جێبەجێنەکات.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، جگە لە فەرەنسا، دەسەڵاتدارانی رووسیاش داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، دەستگیرکراوە رووسییەکانی ناو داعشیان رادەست بکەنەوە و لە وڵاتەکەیاندا سزاکەیان تەواو بکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەمەش داوە، عێراق لەبارەی چەکدارە داعشەکان لەگەڵ رووسیا و فەرەنسا نەگەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.





ئەم هەواڵە 6610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad