English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد
2019-05-30 [08:05 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتێکی ئاسایی تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان.

دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان، كاژێر 11:00ى رۆژی دووشەممە 10-6-2019 ‌ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت.

د. ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بانگهێشتنامەکەدا رایگەیاندووە، له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنەکە‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عەبدوڵڵا له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت بەڕێوەبچێت.

رۆژی 28-5-2019  پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.

بڕیارە دوای سوێندخواردنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت، کە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانە و مەسروور بارزانی، بەربژێرە بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 4387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad