English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیلۆیت شەشەم راپۆرتی لەبارەی وردبینی نەوت و گازی كوردستان بڵاوکردەوە
2019-05-30 [08:30 AM]

ZNA-هەولێر


كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی شەشەمین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە.

له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی تایبه‌ت به‌ شه‌فافییه‌ت، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی شه‌شه‌می وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبه‌ت به‌ داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی (هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2018) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمـی كوردستان له‌ پێگه‌ی ڕه‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕاپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رنج و فیدباكی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young)به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به‌ هه‌موو پرۆسه‌ و به‌شه‌كانییه‌وه‌.


دەقی راپۆرتەکەی دیلۆیت:

 





ئەم هەواڵە 6907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad