English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی نانی بەیانی بۆ منداڵ
2019-05-29 [11:12 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ھەندێک لەدایکان بایەخ بەنانی بەیانیان نادەن بەھۆی ھەندێک ھۆکارەوە، لەوانەوە ڕۆیشتنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە، یاخود کاتێکی باشیان لەبەردەمدا نیە بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی بۆ منداڵەکانیان، یان ھەندێک لەدایکان لەو باوەڕەدان ئەو ژەمە گرنگی نیە.

ماڵپەری (وەکیل ئەخبار) بڵاویکردەوە، پسپۆڕانی بواری خۆراک بەگرنگیەوە باس لەژەمە خۆراکەکان دەکەن بۆ تەندروستی منداڵ، بەڵام ژەمی بەیانیان بەژەمێکی گرنگ دەزانین ئەوەش بەھۆی ئەوەی منداڵ بۆماوەیەکی زۆر کە کەمترنیە لە حەوت کاتژمێر بەبێی خۆراک دەمێنێتەوە، بەھۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نوستوە، ژەمی بەیانیان ووزە دەبەخشێتە منداڵ بەدرێژای ڕۆژ.
 

منداڵ بەھۆی جوڵە بەردەوامەکانیەوە لەگەورەکان زیاتر پێوستیان بەخۆراک ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتنی منداڵ لەگەڵ خێزانەکەی بۆ خواردنی ژەمی بەیانیان ئاستی زیرەکی زیاد دەکات.

خواردنی ژەمی بەیانیان وا لەمنداڵان دەکات، ھەست بەبرسێتی نەکەن‌و کەمتر شیرینی‌و خۆراکە ئامادەکراوەکان بخۆن، کە زیانی بۆ تەندروستیان ھەیە، لەھەمانکاتدا لاوازی بیرەوەرییەکان پەیوەندییەکی گەورەی بەنەخواردنی نانی بەیانیەوە ھەیە.

زۆربەی توێژینەوەکانیش ئاماژەیان بەوەکردوە، خواردنی ژەمی بەیانیان یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لەمادە زیان بەخشەکان، کە بەھۆی ھەڵمژینی ھەوای پیسبووە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 10531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad