English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆکارانەی ڕوتانەوەی قژ زیاد دەکەن
2019-05-30 [01:29 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ڕوتانەوەی قژ یەكێكە لەو گرفتانەی هەندێك كەس بەدەستیەوە دەناڵێنن ،جگەلەوەی بۆهێڵەكان بەرپرسە بۆگواستنەوەی كەچەڵی و ڕوتانەوەی قژ ،بەڵام كۆمەڵێك هۆكاری دیكەش هەیە كە دەبنە هۆی ڕوتانەوەی قژ .
 

ئەو هۆکارانەی ڕوتانەوەی قژزیاد دەکەن:
 

1-وەرزشكردن بەڕادەی زیاد لەپێویست هۆكار دەبێت بۆ ڕوتانەوەی قژ و هۆكار دەبێت بۆ وەستانی گەشەی تاڵەكانی قژ ،بۆ ئەوەش پێویستە بەبڕێكی مامناوەند وەرزش بكرێت و زیادە ڕەوی نەكرێت.
 

2-پرۆتینی ناو گۆشتی سور بەڕێژەی مامناوەند پێویستە بۆ جەستە بەڵام زیادە ڕەوی كردن لەخواردنی گۆشتی سووردا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی ئازاری گەدە و نەرمبونی نینۆكەكان و ڕوتانەوەی قژ.
 

3-كەمی ڕێژەی ڤیتامینەكان لەجەستەدا هۆكارە بۆ ڕوتانەوەی قژ،ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی بە( 3500 میلیگرام ئۆمیگا سێ و 400 مایكرۆگرام ترشی فۆلیك و 90 میلیگرام ڤیتامین سی و 1200 میلیگرام كالسیۆم و 8میلیگرام زینك )هەیە.
 

4-كاتێك قژ شێدار بێت و تەڕ بێت باشتر وایە دانەهێنرێت چونكە داهێنانی قژ لەم بارەدا هۆكار دەبێت بۆ لاواز بونی تاڵەكانی قژ و هەڵوەرینی قژ.
 

5-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە جگەرە كێشان هۆكارێكی دیكەیە بۆ ڕوتانەوەی قژ ،چونكە جگەرەكێشان هۆكار دەبێت  بۆ كەمبونەوەی گەیشتنی خوێن بە تاڵەكانی قژ.
 

6-ڕێجیم كردنی بەردەوام هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی ڕێژەی خوێی و ترشە ئەمینیەكانی ناو جەستە ئەمەش هۆكارە بۆ هەڵوەرینی قژ.
 

7-نەشۆردنی قژ و مانەوەی ئارەق و چەوری بەپێستی سەرەوە بۆ ماوەیەكی درێژ هۆكارە بۆ وشكبونەوەی تاڵەكانی قژ و هەڵوەرینی.





ئەم هەواڵە 11146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad