ZNA-ههولێر
ھێزەکانی ئەمریکا رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانیان دەگرنەبەر.
قوسەی ئەنباری بەڕێوەبەری نوسینگەی رێکخراوی بەدر لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرایکرد، ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد, بنکەی ٧٠ لە نزیک روتبە و سێکوچکەی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن، رێوشوێنی ئەمنی توندیان، بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانیان گرتووەتەبەر.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە حەشدی ئەنبار رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا، مەشق و راھێنانیان بە فەوجێکی حەشدی ھۆزەکان راگرتووە و فەوجەکەیان ھەڵوەشاندووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە گەرمەی ئاڵۆزی و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، گروپێکی چەکداری شیعەی عێراق، بەناوی بەرەی شۆرشگێرانی ئازادیخواز، دامەزراندنی خۆیان راگەیاند و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەرکردەیەکی ئەو گروپە، بە تەنیشت ئاڵای حەشدی شەعبییەوە، ھەڕەشە لە ھێزەکانی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت: سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتەکان دەکەینە ئامانج، تا بەسەر شۆڕی لە عێراق دەریان دەکەین.
ئەم هەواڵە 10102جار خوێندراوەتەوە |