English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى باندێكى مه‌ترسیداری راگه‌یاند
2019-05-30 [02:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا  کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە  ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ٥٦٠  کارتۆن جەرگی ماوە بەسەرچوو راگەیاند 


مقەدەمی مافسۆران مەحمود خیلانی رایدەگەێنێت  کاتژمێر (١١) ی شەوی رابردوو  لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکھاتبوو لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی قێرتنەری و پۆلیسی ڕێککاری و شارەوانی توانیمان دەست بەسەر بڕی (٥٦٠) کارتۆن جەرگی مریشکی ئێرانی ماوەبەسەرچودا بگرین، کە لە وڵاتی ئێران لەلایەن ٤ تۆمەتبار ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوو.


 راشیدەگەێنێت ، تۆمەتبارن بەناوی (ھـ.ع.ع)، تەمەن (٣٤) ساڵ، (ھـ.ک.ع)، تەمەن (٢٦)ساڵ، (م.ع.ح)، تەمەن (٣٣)ساڵ، (ھـ.ف.ا) تەمەن (٣٢) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا ھەڵدابوون بە ھاوردەکردنی جەرگی مریشکی ماوە بەسەرچوو لە وڵاتی ئێران.

دەشڵێت ، کاڵاکە لەلایەن پۆلیسی شارەوانی لەناوبرا و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کاڵاکە گیرایە بەر

لەکۆتادا پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە وێنەی ڤیدیۆیی زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو

 

 

1111
 





ئەم هەواڵە 6082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad