English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی سوتاندنی گەنمی جوتیارانی کورد ١٠ ھاووڵاتی بوونە قوربانی
2019-05-30 [02:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شەوی رابردوو لە گوندی مەنسور سەر بە شارۆچکەی داقوق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی کورد بەردرا، ھاووڵاتیانیش رۆیشتوون ئاگرەکە بکوژێنەوە تەقەیان لێدەکرێت چەند ھاووڵاتی بووە قوربانی.

رێژەی قوربانیانی گوندی مەنسوور زیادی کرد و گەیشتە دوو شەھید و ھەشت بریندار سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی داقوق بە کوردستان تیڤی راگەیاند ھەر دوێنی شەو سەرجەم بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی داقوق چارەسەی پێویستیان بۆ کرا، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکانیان زۆربەی بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ھاووڵاتیەکی خەڵکی شارۆچکەی داقوق لە رێگەی تەلەفۆن بە کوردستان تیڤی راگەیاند: لە ھەر دوێنی شەو لە مەزگەوتەکانەوە بانگەواز بۆ دانیشتوانی گوندەکە کرا کە بێن خوێن ببەخشن بە بریندارەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر جوتیارانی گوندەکە ھێزە عێراقیەکان بە چەند مەترێک لە گوندەکە دوورن رووبەرووی چەکدارانی داعش نەبوونەتەوە.

شەوی رابردوو چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە،  دوای ئەوەی ئاگر لە دەغل و دانەکانیان کەوتەوە ھاووڵاتیان رۆیشتوون بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، لەو کاتەدا چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولەی لێکردوون، دوو ھاووڵاتی شەھیدبوو و شەش دیکەش برینداربوون .





ئەم هەواڵە 1735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad