English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"بكووژه‌كه‌ی بارسێلۆنا" له‌ ریال مه‌درید شوێنی بێنزێما ده‌گرێته‌وه‌
2019-05-30 [02:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە گوێرەی سەرچاوەیەکی راگەیاندنی ئیسپانیا، ریال مەدرید دەیەوێت رۆدریگۆ مۆرینۆی ھێرشبەری ڤالێنسیا بگوازێتەوە و بۆ وەرزی داھاتوو بیکاتە بەدیلی کەریم بێنزێما.

رۆژنامەکەی مارکا، ناوی رۆدریگۆ مۆرینۆی بە بکووژەکەی بارسێلۆنا ھێناوە، بەوپێیەی ئەم یاریزانە لە فایناڵی جامی شا بە تۆمارکردنی گۆڵێک بارسێلۆنا لە بردنەوەی نازناوەکە بێبەش کرد، جیا لەوەش لە لالیگا ئەو یاریزانە بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە کامپ نوو بارسێلۆنای لە سەرکەوتن بێئومێد کرد.

رۆدریگۆ مۆرینۆ ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی بۆ یانەکەی پێشکەش کرد و رۆڵێکی کاریگەری لە گەیشتنی ڤالێنسیا بۆ چامپیۆنزلیگ بینی.

رۆدریگۆی تەمەن ٢٨ ساڵ، پێشتر لە تازەپێگەیشتووانی سێلتا ڤیگۆ دەستی بە یاریکردن کردووە، دواتر روویکردە بێنفیکای پورتوگالی، لە ٢٠١٥ خولی پورتوگالی جێھێشت و بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ڤالێنسیا گواسترایەوە، مۆرینۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ١٨٦ یاری بۆ ڤالێنسیا کردووە و ٥٢ گۆڵ و ٣٠ ئاسیستی تۆمار کردووە.

 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad