English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیلانێک لە دژی عادل عەبدولمەهدی ئاشکرا دەبێت
2019-05-30 [02:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠-٥-٢٠١٩، عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتی کارەبا بە عادل عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیرانی راگەیاندووە، کە بەرھەمھێنانی کارەبا ٣ ھەزار مێگاوات زیادی کردووە.

عالیە نوسەیف پێی وایە ”مارە گەندەڵەکان“ی وەزارەتی کارەبا لەخۆیانەوە ژمارە دروست دەکەن و باس لە زیادبوونی کارەبا بە ھاووڵاتییان دەکەن و دواتریش زانیارییە ھەڵەکان دەدەن بە سەرۆک وەزیران، تاوەکو ئەویش بە گەلەکەی بڵێ رەوشی کارەبا باشتر دەبێ و دواتریش گەل ئەنجامی پێچەوانە ببینێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پیدانی زانیاریی ناڕاست بە عادل عەبدولمەھدی پیلانە و ”مارە گەندەڵەکان“ دەیانەوێ دواتر شکستی خۆیان لە وەزارەتی کارەبا بخەنە ئەستۆی عەبدولمەھدی.





ئەم هەواڵە 6568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad