English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچيرڤان بارزانى ته‌قينه‌وه‌كانى كه‌ركووك سه‌ركۆنه‌ ده‌كات
2019-05-30 [10:22 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يامێكدا ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووكى سه‌ركۆنه‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستييه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك ده‌كه‌ين و له‌م كاته‌ سه‌خت و به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين و هه‌موو دامه‌زراوه‌ پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارييه‌كن.

له‌ كاتێكدا به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م تاوانكارييه‌ ترسنۆكانه‌ ده‌كه‌ين، داواكارين لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان تيرۆرستان بدۆزنه‌وه‌ و به‌ سزاى ياساييان بگه‌يه‌نن. به‌رده‌وامى و فراوانبوونى كاره‌ تيرۆرستييه‌كان له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى، ئاماژه‌ى ترسناكى كارابوونه‌ى تيرۆر و هه‌وڵى ئاڵۆزكردنى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ن‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تيرۆرستييانه‌ پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌ و هه‌ردوولا ده‌بێ به‌ جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.

دڵمان لاى كه‌سوكارى شه‌هيدان و قوربانييانه‌ و خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وايييان بداته‌وه‌. 

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان
30/5/2019





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad