English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی، بەرپرسیاریەتی، پیاو كۆڵنەدان لە رۆژە سەختەكان
2019-05-31 [06:27 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هیمەت و تێكۆشانی حكومەتی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوویی و رۆژەكارە سەختەكاندا و تێكشكاندنی گشت كۆسپ و بەربەستەكانی بەردەم ئەزموونی دەستووری كوردستان وایانكردووە كە گەلی كورد، وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە كەسایەتییەكی بەهێز و جێگەی متمانە بروان بەتایبەت بۆ ئایندەی كوردستانێكی بەهیز. پارتی دیموكراتی كوردستان باشترین و گونجاو ترین بڕیاریدا بۆ كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، چونكە لە حكومڕانی كوردستان لەماوەی ساڵانی رابردوو سەركەوتوو بووە و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستان بووە و تەواوی لایەنە سیاسییەكانیش هیوایان بە بەڕێزیان هەیە .گەلی كورد، بە خۆشحاڵییەوە دەروواننە  وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و گەشبینین و بە هەنگاوێكی باشی دەزانن بۆ بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان .لە ماوەی پانزە ساڵی رابردوودا رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرباری هەموو كۆسپ و تەگەرە دەرەكی و ناوخۆكانی بەردەم پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان، توانی سەركەوێت و بۆ یەك ساتیش خۆی لە ئەركی قورس و بەرپرسیارییەتی بەرامبەر هەموو ئەو كێشەوقەیرانانەی بەرامبەر بە گەل و حكومەتی كوردستان نەدزییەوە. دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی لەسەخترین كاتیدا كە كوردستان دووچاری دوژمنكاری بەغدا و ئابڵۆقەی ئابووری بووەوە، ئەو لەگەڵ ستافەكەیدا شانی دایەبەر و كۆڵی نەدا، بێگومان ئەو مكوڕی و جەختكردنەوەو مانەوە بەپێوە خۆی لەخۆیدا مانای كامڵبوونی سیاسی و دەوڵەمەندی ئەزموونی بەڕێزیانە. لەلایەكی دیكەوە سەركەوتنی ئابووری سەربەخۆ لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان گەیشتە لوتكە، كە بەرهەمی ئەو سیاسەتە زیرەكانە بوو كە لە رێگایەوە نێچیرڤان بارزانی دەرگای بە سەر هەموو لایەكدا كردەوە، لە ناوخۆی كوردستان و لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیدا.لە دوای خیانەتكاری و پیلانگێری وهێرشی  16ی ئۆكتۆبەر زۆر ناوەندی جیهانی و كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی بە سەرسوڕمانەوە لێكدانەوەیان بۆ لێدوان و هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكرد بەوەی لە هەڵسوكەوت و عەقڵی سیاسییەكی رۆژهەڵاتی ناچێ و مۆدێلێكی نوێیە لە سیاسەت كردن. هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی دوور و درێژی لە كایەی سیاسی و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان هەیە، ماوەی رابردوو لە ئیدارەی هەولێر هەروەها لە ئیدارەی هاوبەش جێگر و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بووە، لە رێگەی پۆستەكەیدا توانیویەتی پەیوەندییەكی زۆر باشی ناوخۆی و ئیقلیمی ناوچەكە و نێودەوڵەتی دروست بكات، كەسایەتییەكی ناسراوی كوردستان و عێراق و دنیایە.





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad