English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: وەزارەتى داد کار لەسەر دەرکردنى بڕیارى لێبوردن دەکات
2019-06-01 [09:00 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتى دادی توركیا کار لەسەر دەرکردنى بڕیارى لێبوردن دەکات، بۆ ئازادکردنى ئەو کەسانەى پێویسته‌ ئازادبكرێن، بەڵام ناكرێت هه‌موو كه‌سێكیش ئازاد بكرێت.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بە میدیاکانی ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وه‌زاره‌تی داد كارده‌كات لەسەر بڕیاری لێبوردن بۆ ئەو كه‌سانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئازادبكرێن، بەڵام ناكرێت هه‌موو كه‌سێكیش ئازاد بكرێت.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کردووە، له ‌دوای هه‌ڵبژاردن كه‌ په‌رله‌مان دەستى بە کارەکانى کردەوە، سه‌رله‌نوێ ئه‌و بابه‌تە تاوتوێ ده‌كەن.

لە دواى شکستهێنانى کودەتاکەى ٢٠١٦، تورکیا بە دەیان هەزار کەسى خستە زیندانەوە بە تۆمەتى بەشداریکردنیان لە هەوڵى کودەتاکە.

هەروەها ئەو وڵاتە بە هەزاران ئەندام و لایەنگر و پەرلەمانتار و بەرپرسى هەدەپەى خستووەتە زیندانەوە، بە تۆمەتى پشتیوانیکردنیان لە پەکەکە.

 





ئەم هەواڵە 1861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad