English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... كارمه‌ندێكی شاره‌وانی 12 کەس ده‌كوژێت
2019-06-01 [11:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ ولایه‌تی فرجینیا كارمه‌ندێكی شاره‌وانی له‌ ناوباڵه‌خانه‌كه‌ ته‌قه‌ی كردوه‌ و 18 كه‌س بوونه‌ قوربانی و دواتر لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژراوه‌.

پۆلیسی ولایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا دەڵێت کارمەندێکی توڕەی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا 12 کەسی لە باڵەخانەی شارەوانی ڤێرجینیا بیچ کوشتووە  و شه‌شی دیكه‌شی بریندار كردووه‌، بەرلەوەی لەلایەن پۆلیسەوە بکوژرێت.

بەرپرسی پۆلیسی شارەکە، جەیمس سێرڤێرا، گوتی هێرشبەرەکە پاش ئەوەی دوای کاتژمێر 4 ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی چووه‌تە ناو باڵەخانەی شارەوانی و بەبێ جیاوازیکردن دەستی بە تەقەکردن لە قوربانییەکان كرد.

ئەو بەرپرسە گوتیشی شەش کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.

سێرڤێرا ئەو چەکدارەی بە کارمەندێکی توڕەی لەمێژینەی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای شارەکە لەقەڵەمدا، بەڵام باسی له‌ هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ نەکرد.

 سێرڤێرا روونی كرده‌وه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ ئاشكرایه‌، له‌ ئێستادا ناوەکەی ئاشكرا ناكه‌ین.

 

voa





ئەم هەواڵە 1996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad