English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: به‌ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام گرژییەکانى نێوان تورکیا و کوردەکان نامێنێت
2019-06-01 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، گرژییەکانى نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانیان دروست نه‌بێت، وتیشی، هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌باكووری سووریا به‌رده‌وامە.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له ‌به‌رلین، لە كۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا مایک پۆمپیۆ باسی لەوە کرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به‌ڕێگای ئاشتییانه، ئه‌مریكا پشتگیری له ‌هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵی دروستكردنی سیستمێک ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی باکووری سووریا و دەیانەوێت ڕێگە لە پێکدادانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن، کە مەبەستی یەپەگەیە.

هاوکات میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردوەتەوە، ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئەمریکا داوە، بەشداری بکات لە دروست کردنی ناوچەی ئارام و پاراستنی کوردەکان لە باکووری سووریا.

 

kurdpress

 

 





ئەم هەواڵە 3340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad