English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەتلەتیکۆ مەدرید سکاڵا لە دژی بەرشەلۆنە تۆمار دەکات 
2019-06-01 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە نیازە سکاڵا لە دژی یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بکات بەھۆی وتووێژی یانەی کەتەلۆنی لەگەڵ ئەنتوان گریزمان . 


بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی ئیسپانیا ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڵگەی لەبەردەستە کە یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری یۆڤانتس و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یاریزان ئەنتوان گریزمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر ھاتوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم کارەی بە بەڵگەوە سەلماند ئەوا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی سزا دەبێتەوە و لەوانەیە  بۆ ماوەی یەک وەرز لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان بێ بەش بکرێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە تا ئێستا گریزمان یانەی داھاتووی دیاری نەکردووە بەڵام زۆربەی ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەم یاریزانە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad