English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی قەرەداخی بۆ نێچیرڤان بارزانی :  متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە باشترین نوێنەری کوردبن لەسەر ھەموو ئاستەکان
2019-06-01 [01:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەپەیامێکدا پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی ئەمینداری یەکێتیی جیھانی زانایانی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە ببنە باشترین نوێنەری کورد لەسەر ھەموو ئاستەکان.

پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، ئەمینداری یەکێتیی جیھانی زانایانی ئیسلامی  بەبۆنەی ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت خۆشحاڵم بە ئاراستەکردنی جوانترین پیرۆزبایی بۆ ئێوەی بەڕێز و گەلی خۆشەویستی کوردستان، بەبۆنەی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

دەشڵێت داوا لە خوای گەورە دەکەم ھەنگاوەکانتان بەھێزتر و تۆکمەتر بکات و سەرکەوتن و گفتوگۆ ببێتە ھاوڕێتان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان.

ھەروەھا راشیدەگەێنێت ، متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە باشترین نوێنەری کوردبن لەسەر ھەموو ئاستەکان و وەک پێشتر بینیومانە ھاوکاری برایانە و نیشتمانییانە بەرجستەبکەن و، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان بەھێزتر بکەن و، خزمەت بە گەل و میللەتەکەتان بکەیت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad