English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ئاسایش و بەرگری: چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەستیان بە جموجوڵ كردۆته‌وه‌
2019-06-01 [02:55 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شاری کەرکووکیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەھۆی دروست بوونی بۆشایی ئەمنییەوە، چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەستیان بە جموجوڵ کردوەتەوە دەشڵێن، رۆژێک پێش تەقینەوەکان زانیاری ھەبوو کە داعش دەیەوێت کەرکووک بکاتە ئامانج .

ئەمڕۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩  لەسەر راسپاردەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شارەکەیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی زنجیرەیەک تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و ژمارەیەکی تر بریندار بوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا کە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەنجامیاندا، محەمەد رەزا ئەندامی لیژنەی ئاسایش بەرگری، رایگەیاند ، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک کۆبوونەتەوە، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و ئەو تەقینەوانەی لە شاری کەرکوک روویاندا.

سەبارەت بە سوتانی بەرھەمی گەنم و جۆی جوتیاران، محەمەد رەزا رایگەیاند: ناڵێین ئەو کارە بە دەستی ئەنقەست لەلایەن لایەنێکەوە کراوە دژ بە لایەنێکیتر، چونکە ئەو کێشەیە لە تەواوی عێراق روویداوە، بۆیە ھێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن.





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad