English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بەنیازە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت
2019-06-01 [02:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنیت و سزا نوێیەکەش کەرتی پترۆکیمیایی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

ئەمرۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ رۆژنامەی (ۆڵستریت) لە راپۆرتێکیدا  بڵاویکردوەتەوە ئیدارەی دۆنالد ترەمپ بەنیازە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

روونیشیکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەیەوێت سزا بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا بسەپێنێت، کە مامەڵە لە بواری پترۆکیمیایی لەگەڵ ئێراندا دەکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە سزا نوێیەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر کەرتی ئابووری ئێران دەبێت و زیان بە ئابووری گەورە بەو وڵاتە دەگەیەنن.

ئەگەر سزا بەسەر پیشەسازی پترۆکیمیایی ئێراندا بسەپێندرێت، ئێران ناتوانێت لە رێگەی وڵاتی سێیەمەوە بازرگانی پێوە بکات، وەک ئەوەی لە بواری نەوتدا دەکرێت، چونکە بەرھەمی پترۆکیمیایی سەرچاوەکەی دەناسرێتەوە.

لەئێستادا بارگرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رووی لە ھەڵکشان کردووە و بەرپرسانی باڵای ھەردوولا لێدوانی دژبەیەک دەدەن و ئەمریکاش ھێزێکی گەورە و کەشتی فڕۆکەھەڵگری ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کردووە.





ئەم هەواڵە 1981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad