English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
2019-06-01 [02:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ شەممە ١ ی ٦ ی ٢٠١٩ ، لەپەیامێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ،  وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان  بەبۆنەی رۆژی جیھانی مناڵانەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە لە پەیامەکەدا رایدەگەیەنێت ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ ھەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کراون کە بە درێژایی مێژووی وەزارەتی پەروەردە شتی وەھا نەبینراوە.


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپەیامەکەدا رایدەگەێنێت ،   بە دابینکردنی خوێندن بە خۆڕایی و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵان ھەر لە قۆناغی باخچەی منداڵانەوە تا دواقۆناغی ئامادەیی، کاری لەسەر پەروەردەکردنی نەوە یەک لە دوای یەکەکان کردووە و لەم پێناوەشدا ھەموو ئاسانکارییەکی بۆ کردوون ، ھەر ئەمەیش ھۆکارە بۆ ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی ئەو منداڵانانەی کە دەنێردرێنە بەر خوێندن زیاتر بکەن. ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ ھەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کراون کە بە درێژایی مێژووی وەزارەتی پەروەردە شتی وەھا نەبینراوە. 
 راشیدەگەیەنن ، لە ڕۆژی جیھانی منداڵدا، وەزارەتی پەروەردە پیرۆزبایی لە ھەموو منداڵانی کوردستان دەکات و کاریش دەکات کە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و لەسەر بنەمای زانیاری و ھزری قبوڵکردن و ڕێزگرتن و ژینگەپارێزی پەروەردەیان بکات.





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad