English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژى پارتى: یه‌كێتى پابه‌ندی رێككه‌وتنى تایبه‌ت به‌كه‌ركوك نه‌بووه‌
2019-06-01 [03:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ شەممە ١ ی ٦ ی ٢٠١٩ ، کۆبوونەوەی بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکوک و رێککەوتنامەی پارتی لەگەڵ یەکێتی و رەوشی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوەچوو

دوای کۆبونەوەکە مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند 

لەگەڵ یەکێتی لەسەر ھەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی ھەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکەیەنەوە

  راشیگەیاند پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە و نەچووەتە بەرەی دژایەتیکردنی ھیچ لایەنێک.

گوتەبێژی پارتی وتیشی  ، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنھا پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکھێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە.

گوتەبێژی پارتی راشیگەیاند : بریارمان لەسەر ماوەی دیاری کراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت داوە 


 لەبارەی پۆستی  پارێزگاری کەرکوک  گوتەبێژی پارتی گوتی ، سەرۆک بارزانی و کۆسرەت رەسول عەلی  لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتبوون، بەڵام یەکێتی پاشگەزبووەوە.

لەرێککەوتنەدا  ھاتووە دانانی پارێزگاری کەرکوک ھاوتەریب دەبێت لەگەڵ پێکھێنانی حکومەت 

 لەبارەی ڕەوشی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و سوتاندنی دەغلودانی جوتیارانی کورد گوتەبێژی پارتی گوتی  ، پێویستە سنورێک بۆ دۆخی نەخوازراوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دابنرێت

مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی ھەروەھا راشیگەیاند ، پێویستی  دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە 





ئەم هەواڵە 3826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad