English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌كانی ئێران به‌بێ به‌نزین ده‌مێننه‌وه‌
2019-06-01 [03:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەسەڵاتدارانی ئێران سکاڵانامەیەکیان ئاراستەی رێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە"ئیکاو " کردووە کەبەھۆی سزاکانی ئەمریکا لە لەھەندێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، رێگا بە فڕۆکەکانی ئێران نادرێت سووتەمەنی بەنزین بەدەست بێنن.

لەمبارەیەوە مورتەزا دەھقان، بەرێوەبەری فڕۆکەوانی و کاروباری نێودەوڵەتی لە ئێران گوتی: رێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی ئاگادارکراونەتەوە کەلەھەندێک لە فڕۆکەخانە بیانییەکان رێگا نادرێت فڕۆکەکانی سەربە کۆمپانیاکانی ئێران بەنزین وەربگرن.

 دەھقان گوتیشی: ھۆکاری ئەم کێشەیە بەھۆی سزاکانی ئەمریکا دژ بەئێرانەو ئەمەش پێشێلکردنی بەھا نێودەوڵەتییەکانە.





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad