English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی نووری شاوه‌یس: پێویستە یەكێتی بە ھەڵوێستەكانیدا بچێتەوە
2019-06-01 [03:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، رۆژ نووری شاوەیس, ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە یەکێتی بە ھەڵوێستەکانیدا بچێتەوە و گوتیشی: لە پێناو یەکڕیزی کورد، پارتی نەرمی زۆری نواندووە و دووپاتیشیکردەوە، دەرگای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی دانەخستووە.

لەمبارەیەوە رۆژ نووری شاوەیس گوتی: ئێمە دەرگای پەیوەندیمان دانەخستووە، بەڵام بەڕات دەڵێن راستە و بە ھەڵەش دەڵێین ھەڵەیە، برادەرانی یەکێتی ئەو ھەڵوێستەیان وەرگرتووە، بۆیە ھەر دەبێت ئەوان پێداچوونەوە بۆ ئەو ھەڵوێستەیان بکەن.

ھەروەھا"ھەرچی دەستپێشخەرییە ھەموومان پێشتر تاقیکردووەتەوە نەرمی زۆریشمان نواند" و لەمبارەیەوە روونیکردەوە، "ماوەی چەند مانگێکە ھەڵبژاردن ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا پشوودرێژی پارتی لەپێناو یەکڕیزی کورد بووە".

ھەروەھا دووپاتیکردەوە، "ئێستاش لەو پێناوەدا پارتی دان بەخۆیدا دەگرێت و پشوودرێژ دەبێت و دەبێت ھەموومان بەیەکەوە کار بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان بکەین".





ئەم هەواڵە 4606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad