English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
2019-06-02 [06:41 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.38 دۆلار دابەزی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 3.6ی نرخی پێشوی، بەوەش  نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 64.49 دۆلاردا جێگیربو.

هاوکات، رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنت بۆ 64.37 دابەزی کە کەمترین نرخە لە 8ی ئاداری رابردوەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکی 3.09 دۆلار دابەزی کە دەکاتە لەسەدا 5.5ی نرخی پێشوی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک لە  53.50 دۆلاردا جێگیربو.

 

بەهۆی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە مەکسیک بۆ زیادکردنی نرخی گومرگ لەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی ئەو وڵاتە، گرژیی و بازاڕی گەرمی نەوت خاوبونەوەیەکی بەخۆوەبینی، نرخی نەوتیش نزیکەی لەسەدا سێ هاتەخوارەوە کە زۆرترین رێژەی دابەزینی نرخی نەوتە لەماوەی شەش مانگی رابردودا.





ئەم هەواڵە 8419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad