English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا دەیان كۆچبەر دەستگیر دەكات
2019-06-02 [07:39 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژی شەممە 74 کۆچبەر كەوتنە دەستی هێزی پاسەوانی سنووری بەریتانیا، لەوكاتەی دەیانویست لە رێگەی ئاوییەوە لە فەرەنساوە بپەڕنەوە ناو بەریتانیا.

 

بەگوتەی بەرپرسانی بەریتانیا لەنێو کۆچبەرەکاندا منداڵ و ژن هەبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرانەکردووە.
 
هاوکات هەمان رۆژ، هێزەکانی فەرەنسا رایانگەیاند، رێگرییان لە پەڕینەوەی چەند بەلەمێکی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کردووە.
 
لەدوای تووندکردنی رێکارە ئەمنییەکان لە بەندەرەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، ئێستا کۆچبەران بۆ گەیشتن بە سنوورەکانی بەریتانیا زیاتر پشت بە بەلەمی بچووک دەبەستن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە لە فەرەنساوە خۆیان بگەیێننە بەریتانیا.




ئەم هەواڵە 5989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad