English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدادی بەرەو وڵاتی سێیەمی عەرەبی هەڵات
2019-06-02 [10:46 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوە ھەواڵگرییەکان باس لە ھەڵاتنی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ وڵاتی سێیەمی عەرەبی دەکەن.

ماڵپەڕی (تونیسی نیمیریک) ھەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ھەواڵگرییەکان، رایگەیاندووە، ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی داعش رووی کردووەتە لیبیا.

ھەروەھا گۆڤاری (ژۆن ئەفریک)ی تونسیی دەرچوو بە زمانی فەرەنسی، ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەو زانیارییەی بە تونس داوە.

پێشتریش ئەبوبەکر بەغدادی لە دوا پەیامی ڤیدیۆییدا، ھەڕەشەی گواستنەوەی کردە تیرۆریستییەکانی لە عێراق و سووریاوە بۆ کەناراوەکانی رۆژھەڵاتی لیبیا، کرد.

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و سووریا لەلایەن داعشەوە، ئەبوبەکر بەغدادی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ خۆی وەک خەلیفەی داعش ناساند و دوای چوار ساڵ، بە پاڵپشتیی ھێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، ھێزە عێراقییەکان توانیان ناوچەکانی وڵاتەکەیان رزگار بکەنەوە.

رۆژی ٢٣-٥-٢٠١٩، ھەسەدە دوایین مۆڵگەی داعشی لە سووریا، کە بریتی بوو لە گوندی باغۆز لە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژھەڵاتی سووریا، رزگار کردەوە و سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەدا راگەیاند.

ھەسەدە ھێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکھاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکیی ئەو ھێزەیە.

لە مانگی ئابی ٢٠١٤ دوای ھەرەسھێنانی سوپای عێراق، تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەریان داگیر کرد و لە ماوەی داگیرکرنیدا ھەزاران ھاووڵاتیی کوردانی ئێزدییان شەھید کرد و لە گۆڕی بە کۆمەڵ شاردیاننەوە و سەدانی دیکەشیان رفاند.





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad