English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ به‌ڵگه‌وه‌ به‌خت له‌گه‌ڵ زیداندا نییه‌
2019-06-02 [11:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زۆرجار باس لەوە دەکرێت کە بەخت رۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لەو سەرکەوتنە گەورە و مێژووییەی زینەدین زیدانی راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، وەک راھێنەر لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەستیھێناوە، کە ٣ ساڵ بەسەریەکەوە نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، بەڵام ئەگەر بەدوای بەڵگەدا بگەڕێین دەردەکەوێت کە ئەم قسەیە راست نییە و بەخت لەگەڵ زیداندا نەبووە.

ئامارەکان، کە زمانی راستین و قابیڵی ھەڵە نین، ئەو پرسەمان بۆ یەکلایی دەکەنەوە، ئایا زیدان بە شانس ئەو ٣ نازناوەی بردووەتەوە؟، یان بەپێچەوانەوە سەرەڕای ئەوەی زۆرجار شانسیشی نەبووە توانیویەتی ئەو دەستکەوتە مێژووییە بەدەستبھێنێت.


ئەگەر سەیری ئەو لێدانی سزایانە بکەین، کە لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەی زیدان و ریال مەدرید بوونە پاڵەوانی ئەوروپا بکەین، دەبینین بەخت و ناوبژیوان لەگەڵیدا نەبوونە. ئەوەتا لەو ٣ پاڵەوانێتییەدا لە قۆناخی گرووپەکاندا ٨ لێدانی سزا لەدژی ریال مەدرید ھەژمارکراون و تەنیا ٤ لێدانی سزای بۆ ھەژمارکراوە. 

ھەروەھا لە قۆناخەکانی یەکلاییکەرەوەشدا ٥ لێدانی سزا لەدژی زیدان و ریال ھەژمارکراون و تەنیا ٢ لێدانی سزایان بۆ ھەژمارکراوە. کەواتە ناکرێت بەو پاساوە لە توانا و دەستکەوتە مێژووییەکەی زیدان کەمبکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 1957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad