English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران نیشاندا
2019-06-02 [11:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مەرجی واشنتن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسرا، پۆمپیۆ رایگەیاند: "ئەمەریکا ئامادەیە لەگەڵ ئێران بکەوێتە دانووستان بەومەرجەی تاران ھیچ مەرجێکی پێش وەختەی نەبێت".

راشیگەیاند: "کێشەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ سیاسەتی ٤٠ ساڵەی رژێمی ئیسلامی دەگەڕێتەوە نەک سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە

چەند رۆژێکە پۆمپیۆ بۆ پرسی زیاترکردنی فشارەکانی سەر ئێران لە ئەوروپایە و یەکەم وڵاتیش سەردانی ئەڵمانیای کرد بڕیارە دوای سویسرا، سەردانی بەریتانیا بکات.





ئەم هەواڵە 5938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad