English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاح رکابەری  میسی دەکات 
2019-06-02 [12:04 PM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مەحمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئەم ساڵ دەبێتە رکابەری لیونێل میسی لەسەر بەدەستھێنانی بالۆن دۆڕ. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ھەرچەندە مەحمەد سەڵاح توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت، بەڵام تا ئێستا لە بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ ھەنگاوێک لە دوای میسی دێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەم وەرزە میسی توانیوویەتی ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ و لەکۆی ٥٠ یاری لەم وەزرە توانیوویەتی ٥١ گۆڵ تۆمار بکات و جگە لە دوو یاری لە بەرامبەر ڤالەنسیا و لیڤەرپول کە لەگەڵ بەرشەلۆنە شکستی ھێنا، ئەگەر نا بە درێژایی وەرزەکە باشترین ئاستی پێشکەش کردوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سەڵاح توانی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت کە ئەمەش گرنگترین نازناوە و لەسەر ئاستی تاکە کەسی ئەم وەرزە لە ٥٢ یاری ٢٧ گۆڵی تۆمارکردووە . 

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات لە پێشبڕکی باشترین یاریزان تا ئێستا میسی لە پێشەوە دێت بەڵام دوو پاڵەوانیەتی ماوە ئەوانیش کوپا و ئەمریکا و جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا کە میسی و سەڵاح تێیدا بەشداری دەکەن و بەدەست ھێنانی ئەم نازناوەش کاریگەری لە سەر رکابەرییەکە دەبێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad