ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەم مەبەستە كراوە.
مقەدەمی مافپەروەر، خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، رۆژی یەكەمی جەژنی ڕەمەزان سەردانیكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن.
بە وتەی مقەدەم خەسرۆ، رۆژی دووەمی جەژن تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن و ئامادەكارییشیان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەشڵێ، سبەی دووشەممە سەردانیكردن رێگای پێ نادرێت و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە.
ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە |