English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردی رۆژئاوا گواستنه‌وه‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌م وڵاته‌ راگرت
2019-06-02 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسی چاودێری له‌سه‌ر دادگا‌ییکردنی چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا ده‌ڵێت: پاش ده‌رکردنی حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ چه‌کدارانی داعشی به‌ره‌گه‌ز عێراقیی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا بڕیاریان داوه‌ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ داعشییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ڕابگرن.

به‌رپرسانی کوردی سووریا رایانگه‌یاند، هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مه‌به‌ستی دادگه‌ییکردنی چه‌کدارانی داعش چڕ کردووه‌ و به‌پێی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ژماره‌یه‌ک له‌ زیندانییانی داعشی به‌ره‌گه‌ز عێراقیی ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ به‌ڵام دادگاکانی عێراق حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ئه‌ندامانی داعش ده‌رکردووه‌ و حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ کردووه‌.

ئه‌مینه‌ به‌رپرسی چاودێری له‌سه‌ر دادگا‌ییکردنی نزیکه‌ی حه‌وت هه‌زار گومانلێکراوی گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌ ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشی به‌ره‌گه‌ز عێراقی بۆ ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی عێراقیی نێو داعش بۆ ئه‌و وڵاته‌ روونی كرده‌وه‌، ئێمه‌ گرووپێک له‌ چه‌کدارانی داعشمان كه‌ به‌ره‌گه‌ز عێراقی بوون، ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ کرد به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌سێداره‌ دران. ئێمه‌ ئه‌م کاره‌مان ئیدانه‌ کرد و گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی دیکه‌مان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت. هه‌روه‌ها عێراق حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ 6 ئه‌ندامی فه‌ڕه‌نسیی داعشیش ده‌رکردووه‌.

به‌رپرسانی کوردی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ناتوانن حه‌وت هه‌زار گومانلێکراوی داعش لای خۆیان بهێڵنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوایان له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی کرد که‌ چه‌کدارانی بیانیی داعش له‌ وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و وڵاتانه‌ له‌ هه‌مان شوێن دادگه‌یی بکرێن که‌ له‌وێ ده‌ستگیر کراون. به‌ڵام کێشه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی سووریا شه‌رعییه‌تی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ دادگه‌یی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ ڕووی ستاندارده‌ یاساییه‌کانی ئه‌ورووپاوه‌ شه‌رعییه‌تێکی نییه‌. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا دامه‌زراندنی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی ژیر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا قبووڵ ناکه‌ن.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 1969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad