English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشە دەکەوێتە نێوان زێدان و بەرپرسانی ریال مەدرید 
2019-06-02 [04:30 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەک چاوەڕوان دەکرا پێش دەست پێکردنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ، کێشە کەوتە نێوان زەینەدین زێدان و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئارەزوو دەکەن لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ کریستیان ئیرکسن یاریزانی یانەی تۆتھام مۆربکەن ، بەڵام زێدان ئەم یاریزانەی ناوێت. 


لەھەواڵەکە ھاتووە، زێدان ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ پۆل پۆگبا فەرەنسی مۆربکات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە بکات، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئامادە نین گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان متمانەی بە تواناکانی ئیرکسن نییە و پێیوایە ئەم یاریزان ناتوانێت گۆڕانکاری گەورە لە نێو یاریگا دروست بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad